پشتیوان كەریم- چۆمان:
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لەئێستادا دوو پڕۆژەی گەشتیاری كەرتی تایبەت لە وێزە و ئازادی لە سنووری قەزای چۆمان جێبەجێ دەكرێن كە كۆمەڵێك خانووی گەشتیارین تاكو لە تەواوی وەرزەكان گەشتیاران بتوانن لەناوچەكە بمێنەوە.
هەڵگورد محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، هێمای بۆ ئەوەشكرد: كۆمەڵێك دەرخستەمان ئامادەكردوون بەرزمان كردوونەتەوە، وەكو چاككردنی ڕێگەی شوێنە گەشتیارییەكان و چەند ناوچەیەكی دیكە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، ئەوەشی خستەڕوو: وەكو گەشتوگوزاری چۆمان لە تەواوی وەرزەكان چاڵاكی ئەنجام دەدەین، خەریكی ئامادەكارین بۆ ئەنجامدانی چاڵاكی گەشتیاری بۆ وەرزی پایزە لە سنوورەكەمان.