زاری كرمانجی – هەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو چەند بارەگایەكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانی و پارتی ئازادی كوردستانی كردە ئامانج. بەپێی زانیارییەكانی بە زاری كرمانجی دراوە، كەمێك بەر لە ئێستا، ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردە سەر قەڵای دیموكرات لە كۆیە”.
هاوكات هەر یەك لە بارەگای كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانی لە زڕگوێزەڵە و بارەگای پارتی ئازادی كوردستان (پاك)ی لە سنووری پردێ كردووەتە ئامانج”.