زاری كرمانجی – ڕواندز :
سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی ڕاهێن سیمینارێك بۆ ناساندنی كتێبی (70 هەزار ئاشووری) نووسەری جیهانی (ولیەم سارۆیان) ساز دەكات.
پەرتووكی 70 هەزار ئاشووری باس لە رووداوێكی مێژووی ئاشوورییەكان له قهزاى سمێل دەكات و به چوار زمانى ئينگليزى و عهرهبي و كوردى و ئاشوورى نوسراوه .
سیمینارەكە رۆژی دووشەممە 23ـی تشرینی یەكەمی2023، كاتژمێر چواری ئێوارە لە هۆڵی سەنتەری لاوان لە گەڕەكی گەردە گەرد ئەنجام دەدرێت و لە كۆتایی سیمینارەكەش كتێبەكە بە بێ بەرامبەر دەبەخشرێتە ئامادەبووان .