شەهلا رەشید- سۆران:
شێرپەنجەی مەمك، لە هەندێك كەسدا دەردەكەوێت بەبێ نیشانە و هەندێكجاریش نیشانەی جیاوازی هەیە كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، هەر بۆیە لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمك پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان لە ڕێگەی زاری كرمانجییەوە هۆشداری دەداتە دایكانی شیردەر و دەڵێت: ئەگەر دایكان شیری خۆیان بدەنە منداڵەكانیان ئەوا كەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن.
د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” دەمەوێ ئەوە بیر دایكان بێنمەوە كە ئەم مانگە مانگی هۆشیارییە لە شێرپەنجەی مەمك، ئەگەر دایكێك بیەوێت خۆی بپارێزێت لە تووشبوون بەم جۆرە شێرپەنجەیە پێویستە شیری خۆی بداتە كۆرپەكەی، لەبەر ئەوەی سەلمێنراوە ئەو دایكانەی شیری خۆیان دەدەنە منداڵەكانیان ڕێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك زۆر كەمترە لەوانەی كە شیر نادەنە كۆرپەكانیان.
ئەم پزیشكە، دەشڵێت: هیوادارم هەموو دایكێك لەو مانگەدا بە تێكڕای كە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمكە شیری خۆی بداتە كۆرپەكەی، لەبەر ئەوەی جیا لەوەی كە سوودی زۆری هەیە بۆ منداڵەكە و لە هەمان كاتیشدا دەتوانن خۆیان لە مەترسییەكی گەورەش بپارێزن كە ئەویش شێرپەنجەی مەمكە.

































































