پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێک زێڕ بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەر مسقاڵێک زیاتر لە دە هەزار دینار بەرزبووەتەوە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 1980 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 521 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 478 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 456 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 391 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .