د. ئازا – زاری كرمانجی:
زانكۆی سۆران بۆ خوێندنی ئەمساڵ، هەزار و 568 قوتابی وەرگرتووە، لە ئاستی بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆراشدا ئەمساڵ هەزار و 366 دەرچوویان هەبووە.
ئەمڕۆ یەك شەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی خولی چواردەیەمی دەرچوانی زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت.
ڕێوڕەسمەكە كاتژمێر ٣:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە كەمپەسی دێلزیانی زانكۆی سۆران دەستپێدەكات، هاوكات قوتابییان و مامۆستایان و میوانان ئاگادار دەكەینەوە كە دەرگای دواوەی كەمپەسی زانكۆ بەكار بێنن و كاتژمێر ٢:٠٠ لەوێ ئامادە بن.