زاری كرمانجی-سۆران:
نزیكەی 50 كۆچبەری هەرێمی كوردستان لە كەمپی داخراوی medvebov لە وڵاتی سلۆڤاكیا ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستبەسەر كراون بە بیانووی بڕیاری قونسوڵخانەی عێڕاق لە نەمسا بۆ ئازاد كردن و ڕاگیرانیان، ماوەی پێنج ڕۆژە كۆچبەرانی ئەم كەمپە كە زۆرینەیان كوردی باشوری كوردستانن مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە، بەڵام پاش ئەوەی هیچ وەڵامێك لە لایەن سەرپەرشتیارانی كەمپەكە نابێت و بشتگوێ دەخرێن مانگرتنەكە دەگۆڕن بۆ خۆپیشاندان و گووتاف دەنگ بڵند كردنیان دوێنێ داوایان كرد بوو لە ڕاگەیاندنەكان، بەڵام پۆلیس و سەرپەرشتیارانی كەمپەكە ڕێگەیان نەدا، دیارە كۆچبەران لە بارودۆخێكی خراپ و ناجێگیردان بۆیە داوایان كردووە ئێوە دەنگ و بارودۆخیان بگەیننە لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی عێڕاق.
ژمارە تەلەفۆنی نێو كەمپەكە : 00421315901499