مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ڕۆشنی سعوودیە، هەردوو یانەی تەعاون و ئیتیحاد بە ئەنجامی 1-1 یەكسان بوون.
كەریم بنزیما یاریزانی پێشووی ڕیال مەدرید و ئێستای یانەی ئیتیحاد، بە تۆماركردنی دوو گۆڵ پاڵەوانی یارییەكە بوو، دوای ئەوەی لە خولەكی بیست و دوو گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و تەنیا دوای چوار خولەك گۆڵی دووەم و یەكسان بوونەوەی بە هەڵە بۆ یانەی بەرامبەر تۆمار كرد.
ئەمەش یەكەمین گۆڵی كەریمە لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا كە لە تیپەكەی تۆمار بكات.
بەم ئەنجامە تەعاون لە پلەی دووەم و یانەی ئیتیحادیش پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ڕۆشنی سعوودیەیان گرتووە.