بەیان یوسف
بەهۆی نەبوونی چاودێرێكی چڕ لەسەر نەخۆشخانە ئەهلییەكان خەڵكی سەرەڕای خەم و تێكچوونی باری تەندروستیان، ترسی بارگران بوونیان هەیە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان.
لە قسەكردنی نێوان خێزانی نەخۆش و سەردانیكاران بۆ لای نەخۆش ئەوەی سەرنجم داوە سەرەڕای نەخۆشی و تێكچوونی باری تەندروستی كەسێكی ئازیزیان، بەڵام كێشەی تێچووی چارەسەرییەكان ئەوەندە زۆرن، كە گوشاری دارایی و دەروونی بۆ سەر كەس وكاری نەخۆش دروست دەكات، بیركردنەوە لەوەی چۆن و لەكام ڕێگە تێچووەكانی نەشتەرگەری یا چارەسەرییەكان دابین بكەن، جگە لەوەی كاریگەری لەسەر بژێوی خێزانێك دادەنێت، لە هەمانكاتیشدا نیگەرانیی بەرۆكی كەس و كاری نەخۆش دەگرێت.
ئێستا بەشێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان وەردەگرن، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و بەتایبەتی وەزیری و وەزارەتی تەندروستی ڕێنماییەكی گونجاوتر لەوەی هەیە بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان بنێرێت، لە پەناشییەوە چاودێری زیاتری نەخۆشخانەكان بكرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان نەخۆش یا كەس و كاریان رووبەڕووی دۆخێكی ئاوا سەخت نەبنەوە، ترسی پاراستنی گیانی نەخۆشەكانیان و ترسی تێچووی زۆری نەخۆشخانە ئەهلییەكان بیانهارێت.