زاری كرمانجی-دیانا
دوای دانانی بەردی بناغەی دەستكراوە بە ئەنجامدانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی جووت سایدی دێڵزیان بۆ بینایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو بەردی بناغەی دانرا لە ئێستادا دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی “جووت سایدی دێڵزیان لە زانكۆی سۆران بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) لە سنووری ناحیەی دیانا”.
گووتیشی ” گوژمەی پڕۆژەكە بریتییە لە زیاتر لە 2 ملیار دینار لە لایەن كۆمپانیایی هەڵبین دەستكراوە بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەكەو كاركردن تیادا بەردەوامە.