شەهلا رەشید-سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، ڕادەگەیەنێت چەند كردەوەیەكی ڕۆژانەی ژیان مێشك و جەستە و بەرگری مرۆڤ لەناو دەبات.
د.بەدر سورچی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی ڕگەیاند” لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بە چەند خاڵێكی گرنگ دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەوانە:
- نەخواردنی نانی بەیانی كە گەوهەری ژیانە.
- كەم خەوی، درەنگ نووستن و بە ڕۆژ نووستن.
- زۆر خواردن و خواردنی خراپ.
- كێشانی جگەرە و نێرگەلە، خواردنەوەی وزەبەخش و گازییەكان.
- كەم ئاوخواردنەوە، هەروەها كەم خواردنی میوە و سەوزە.
- زۆر خواردنی شیرینی دەستكرد تایبەت لە ئێواران.