فەتحوڵڵا توسلی، نوێنەری پارێزگای ههمهدانی ئێرانی له مەجلیسی نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە جلێكی سەربازی دەركەوت و وێرای دەڕبرینی پشتیوانی لە هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند ” کۆماری ئیسلامی هۆشداری دەدات لەهەر جۆرە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ غەززە “.
زیاتر گووتی ” هیوادارین ئیسرائیل شەڕەکە بۆ لوبنان ڕانەکێشێت، لەبەر ئەوەی ئێستا ١٤ هەزار مووشەکی ئامادە كراو بۆ تەقەکردن لە ئیسرائیل و خاڵە هەستیارەکان ئامادەیە”.
ئەم قسانەی ئەندامی مەجلیسی ئێران لە كاتێكدایە ، كە جەنگی ئێسرۆائیل، حەماس پێ ناوەتە رۆژی13 و ئێسرائیل هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر كەرتی غەززە دەكات.