زاری كرمانجی-سۆران:
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (شەممە، 21ـی ئۆکتۆبەری 2023) ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت. با، لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە پلەی گەرمای تۆمارکراوی دوێنێ.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 28 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 18 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 34 پلەی سیلیزی