زاری كرمانجی – سۆران:
سبەی یەكشەممە، ٢٢ـی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣، لە كەمپەسی دێڵزیانی زانكۆی سۆران، ڕێوڕەسمی خولی چواردەیەمی دەرچووانی زانكۆی سۆران بەڕێوە دەچێت. ئەم خولە لە ژێر دروشمی «زانست لەپێناو كوردستانێكی بەهێز»ـە و تایبەتە بە دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ و زیاتر لە ١٣٦٠ دەرچووی بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا لە خۆ دەگرێت.
لە هەمان ڕۆژ كۆلێژی تەكنیكی سۆران ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابییان ساز دەكات كە لە شەش بەش پێكهاتووە، زیاتر لە پێنج سەد قوتابی بەشدارن لە خوێندنی بەیانییان و ئێواران ئاهەنگی دەرچوونی كۆلێژی تەكنیكی سۆران لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران دەبێت لە كاتژمێر یانزەی بەیانی.