( تیپی لاوانی گەڵاڵە )
هەڵمەت گەڵاڵەیی
تیپی لاوانی گەڵاڵە لە ساڵی 1999 لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر هەڵمەت عەلی بابەکر گەڵاڵەیی ناسراو بە مۆرینهۆ لەگەڵ چەند لاوێکی خوێن گەرم دامەزرا.
لە ڕاستی دا ئەم ناوە هەڵگر و ڕێچكەی هەمان ئەو تیپە بوو كاتێك لە ساڵانی ١٩٧٦ چەند پۆلە لاوێك لە شارەدێێ گەڵاڵەی باڵەکایەتی بەر لە ڕاگواستنیان لەلایەن ڕژێمی ئەوسات كەوا چەندین لادێ و دێهاتی ڕاگواستن بۆ چەند ناوچەیەکی جیاواز شارەدێی گەڵاڵە ش بێ بەش نەبوو لەم ڕاگواستنە نەگریسە دوای نیشتەجێبوون لە دەشتى دیانا کە مەبەستم دەڤەری سۆرانی ئێستایە لە ساڵی ١٩٨١ چەند پۆلە لاوێکی خوێن گەرم و ئارەزووی تۆپی پێ بیرۆکەی ئەوان بۆ درووست بوو، کە سەر لە نوێ تیپەکەیان کە تیپی گەڵاڵەیە لە سۆران ڕێکبخرێتەوە تاكو ساڵانێکی زۆر بەردەوامیان هەبوو تاوەكو ساڵی ١٩٩٤ كاتێك شەڕی نەگریسی ناوخۆ ڕووی دا ئەوكات تیپەکە هەڵوەشایەوە یاریزانەكان پەرتەوازە بوون
بەڵام ساڵی ١٩٩٩ بیرۆکەی ئەوە هاتە کایەوە کەوا چەند پۆلە گەنجێكی کۆمەڵگای گەڵاڵە تیپەکە ببووژێننەوە دوور لە ئینتیما بۆ هەر حیزب و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو تاكو ئێستاش بەردەوامی تیپەکە لە ئارادایە.
تیپی لاوانی گەڵاڵە، وەك کانیاوێك وابوو بۆ پێگەیاندنی یاریزانی بەهرەمەندوو لاو بۆ ئەوەی خزمەت بە ناوچەکە بكات بەدیاری کراوی بۆ تیپی لاوانی سۆران و یانەی سۆران گەورەترین بەڵگەش بوونی كاپتن و سەرکردەی ئێستای یانەی سۆران كاپتن ئیدریس حسێن ـە، کە بە شانازییەوە لەم تیپە دا دەرکەوت بۆ خزمەتکردنی وەرزشی دەڤەرەکە بەشێوەیەکی گشتی تیپەکە لەبەر هەر باروودۆخێك دا بوو بێت نەی توانیوە بەژداری خوولە گرنگە کانی ناوچەکە بکات بۆیە وەك دەست کەووت و نازناو لەوە دەوڵەمەند نین، بەڵام شانازییەکی گەورە هەیە کەوا تیپەکە هەمیشە شانازی پێوە دەكات بایەخ دان بە یاریزانە لاوەکان.