زاری كرمانجی-
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمواری یاسای بودجە و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی دیکە دەچێتەوە بەغدا، لە هەمان كاتدا وەزارەتی دارایی داهات و خەرجی شەش مانگ بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بریارە لەم نزیکانە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بچێتەوە بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای بودجە و چارەنووسی مووچەی سێ مانگ کۆتایی ئەمساڵ بچێتەوە بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی : تا ئێستا رۆژی چوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیار نییە بەڵام هەوڵەکان بۆ ئەوەیە ئەم هەفتەیە شاندەکە بچێتەوە بەغدا .
لە بارەی هۆکاری چوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونیکردەوە، سەردانی ئەمجارەی شاندەکە بۆ ئامادەکارییە بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق بە تایبەت ئەو بڕگانەی بەربەستن لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆش دەکەن لە بارەی چارەسەرکردنی کێشەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی بە داتا داهات و خەرجی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە، لە ئەگەری بوونی گۆرانکاری نوێش لەگەڵ بەغدا، ئەوا وەزارەتی دارایی لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەدا زانیارییەکان دەخاتەڕوو.