زاری كرمانجی -سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م بە نزیکەی 1 تـا 3 پلە.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک شوێن نیمچە هەور دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باکووری خۆرئاوا دەبێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی