ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ لەزۆربەی ناوچە شاخاویەکان نمەباران دەبارێت، لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت”.
ئەمرۆ پێنج شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باسی لهوهكردوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاویەکان نمەباران دەبارێت، لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت، لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێك کات بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سوک هەیە لەناوچەکانی باشوری هەرێم، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.
سەبارەت بە هەینی ئاماژەی بەوە داوە، سبه‌ی هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەلە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ ١٠-١٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٠ پلەی سیلیزی