فەرمانێكی وەزاریی لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و قەزای كۆیە دەرچوو.
لە فەرمانە وەزارییەكەدا، كە واژووی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، ئاماژەی بەوە كردووە: لەبارەی ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و قەزای كۆیە، بڕیارمان دا:
1- دەبێ لە ڕۆژی یەكشەممە 22/10/2023، دەستەی كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن (بەڕێوەبەر و یاریدەدەر) و مامۆستایان، لە سنووری ئاماژەپێكراو، پابەند بن بە دەوامكردنەوە و دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە بەردەم قوتابیان و خوێندنكاران بۆ سەرجەم قۆناغەكان بكەنەوە.
2- بە ڕاسپاردنی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و یەكەكانی سەرپەرشتیكردن، بە گرتنەبەری تەواوی ڕیكارە كارگێڕییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی خاڵی (1) لەو سنوورانەی ئاماژەیان پێ كراوە.