زاری كرمانجی-سرێشمە
سۆران شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمە سەربە قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەنجامدانی کاری ڕووپێوی بەرزکردنەوەی دەرخستە و نووسراوی تایبەت. لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانیمان و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیdەکانی سۆران و چەند کەسێکی خەمخۆر لە زوو کۆنکریتکردنی ڕێگاکە، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکەدا”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بە پڕۆسەی “تسویە”،و لە سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو ڕێگای قوتابخانەی گەروەزین کۆنکریت دەکرێت، دەخرێتە خزمەتی قوتابیان و هاووڵاتییانە شارەدێەکەمان.