لە بارەی ئامادەكاری بۆ بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانێكی دەركرد.
بە پێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی ( وشە ) بڵاو كراوەتەوە ، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی دەركرد بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
لە هەواڵەكە كە نووسراوی فەرمی بە ژمارە (4618)یە و مێژووی دەرچوونی رۆژی 15-10-2023ە و واژووی سەرۆكی حكومەتی بەسەرەوەیە و ئاماژە بەوەدراوە ” پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 252 ـی ساڵی 2023 تایبەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 25-2- 2024، وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق بڕیارماندا بە : 1- راسپاردنی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و گشت لایەنە پەیوەندارەكان بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هیڵبژاردنەكان بە مەبەستی دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی ئەم پڕۆسەیە.
2- ئەم فەرمانە لە رێكەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت “.