پشتیوان كەریم – حاجی ئۆمەران
گووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەڵێت ” جموجۆڵی گەشتیاری بەردەوامە و ئاساییە بەڵام كەمێك سست بوو.
سیروان حسین، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی سست بوونی گەشتیاران هێمای بۆ ئەوەكرد: ڕۆژانە لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەشێوەی ئاسایی جموجۆڵی گەشتیاری هەیە، بەڵام ئەوەی تێبینی كراووە بەهۆی هاتنەوەی وەرزی خوێندن لەهەرێمی كوردستان ڕێژەی گەشتیاران كەمتربووە بەبەراورد بە وەرزی هاوین”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە هاوشێوەی جموجۆڵی بازرگانی، هاتن و چوونی گەشتیاران لەنێوان هەردوو ووڵات ئاساییە..