” مووچەی هیچ خانەنشینێك نابێ لە 400 هەزار دینار كمتر بێت”
” لە نێو فراكسیۆنە كوردییەكانی كۆدەنگییەكی باش هەیە بۆ دەستەبەر كردنی شایستە داراییەكانی هەرێم”
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، بۆ ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای عێراق دەكرێت و نابێ هیچ خانەنشینێك مووچەیكەی لە 400 هەزار دینار كەمتر بێت.
نەهرۆ مەحموود ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوە بە زاری كرمانجی گووت” كۆ دەنگییەكی زۆر هەیە لە نێو پەرلەمانتارانی گشت فراكسیۆنە كوردییەكان كە پێویستە بۆ باەتی شایستەی دارایی و مووچەی فەرمانبەران یەك هەڵوێست بین”.
زیاتر روونیكردەوە ” بە پێی بەدواداچوونەكانم لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی بەغدا بکرێت، بە شێوەیەک مووچەی هیچ خانەنشینێک لە 400 هەزار کەمتر نەبێت”.