زاری كرمانجی-سۆران
سەرچاوە پزیشكییەكان چەند زانیارییەك دەخەنەڕوو: ” لەسەر نشانەكانی تووش بوون بە نەخۆشی دڵ.
یەكەم:
دروستبوونی ئازار لە سینگدا زۆرجار ئەو ئازارە دەگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەش وەك باڵەكان، پشت، شەویلگەكان.
دووەم:
فشاری سینگ، دروستبوونی ئەم فشارە بە ڕێژەیەكی كەم لە پیاواندا دەردەكەوێت، بەڵام لە خانماندا توندتر دەبێتەوە. زیادبوونی ئەو ئازارە بۆ چەند خولەكێك، ئەم فشارە وەك گوشینی سینگ لە خانماندا دەردەكەوێت.
سێیەم:
ئارەقكردن و كورتی هەناسە، ئەگەر لە كەشوهەوایەكی ساردا ئارەقەت كردەوە یان لە كاتی ئەنجامدانی وەرزشدا تووشی ئازاری سنگ بوون، ئەوە نیشانەیە بۆ تووشبوونتان بە نەخۆشییەكانی دڵ.
چوارەم:
هێڵنجدان یان ڕشانەوە، ئەم نیشانەیە زۆرجار بە میكرۆبی گەدە ناسراوە، بەڵام لەكاتی نەخۆشیەكانی دڵدا خانمان چەند جارێك توشی هێڵنج دان و ڕشانەوە دەبنەوە، پێویستە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشك بكەن.