زاری كرمانجی-سیدەكان
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە دروستكردنی دوو پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، بۆ گوندەكانی ” شیشان و تۆبزاوە ” لە سنووری قەزای سیدەكان.
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی قەزای سیدەكان، ریگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان، دەستكراوە بە بە دروستكردنی دوو پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، بۆ گوندەكانی ” شیشان و تۆبزاوە ” لە سنووری قەزاكەمان”.
ئاماژە بەوەش دەدات: ” گوژمەی جێبەجێ كردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ئەم دوو گوندە لەسەر بودجەی پەرپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.