دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان ئەرکی سوپای ئەڵمانیای بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ كردهوه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە “هێشتا لەبەردەم هەڕەشەیەکی هاوبەشداین و پێکەوە شکستی هەمیشەیی بە داعش دەهێنین.”