زاری كرمانجی چۆمان
بە گوژمەی چوار ملیۆن و سێ سەدو هەشتاو هەشت هەزار دینار، لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان جۆگەی كراوەی ئاوەڕۆیی لە گەڕەكی كۆشكی ئاشتی و گەردین ئەنجام دەدرێت.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لەگەڵ ئەندازیاری سەرپەرشتیار پڕۆژەی دروستكردنی جۆگەی كراوەی ئاوەڕۆیمان لە گەڕەكی كۆشكی ئاشتی و گەردین لەسنووری شارەوانیمان بەسەر كردەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی ئاوەڕۆ لە دوو شوێن، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە گرفتەكە چارەسەر دەبێت”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی چوار ملیۆن و سێ سەدو هەشتاو هەشت هەزار دینار لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان ئەنجام دەدرێت.