زاری كرمانجی-سۆران
بەهمەن كاك عەبدولڵا، ئەندامی خولی پێنجەمی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فێسبووك نووسیوتی: ” كە دەوڵەتت نەبوو نەك ٥٠٠ ژن و منداڵت لەنەخۆشخانەیەكدا تۆپباران بكرێت كەس نایەتە جواب، خاكەكەت بسوتێنن كیمیا بارانیش بكرێیت ئاساییە ۱۸۲ هەزار و ۸ هەزار و پێنج هەزاریش لە چەن ڕۆژێكدا لەناو بران و كەس نەیوت بۆ ڕێكخراوەی نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی مافی گەلان و مافی منداڵ ، هەمووی بۆ خزمەتكردنی گەلانی خاوەن دەوڵەتە، نەك بۆ گەلی بی دەوڵەت، جیهانی ئێستا و داهاتوو بۆ ئەوانەیە كەهێزیان هەیە و دەوڵەتییان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” من بیرمە لە هەشتاكان لەسەرەتایی بووین لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو تائیستا عەرەب بەگشتی و موسڵمان دەگرن بۆ فەلەستین، گریان و دڵ سووتان هیچ ناگۆڕیت ، گەلی فەلەستین یش وەك كورد بی دەوڵەتن ئیتر گرنگ نیە دەكوژرین یان خاكیان دەسوتێت، هەرچەند ئەوان حەماس و جیهادەكەیان تۆپباران و هیرشی چەكدری كردە سەر ئیسرائیل و بیانوی شەڕی دا بەدەستەوە ، خۆ كورد هێرشی نەكردبوو تەنها ڕیفراندۆمی كرد و گوتی من مرۆڤم دەمەویت خۆم چارەنوسی خۆم دیاری بكەم، بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە بەئەبرامزو چەكی ئەمریكی هیرشی كرایە سەر، خاكی داگیر كراو سنوری لێ گیراو نانی لی بڕا، كەس نەیوت ئایا بۆ ؟
دەشڵێت: ” دوینی شەو گوێتان لەبلاسخارت گرتبا دەتان زانی نەتەوە یەكگرتوە كان تەنها بۆخزمەتی خاوەن دەوڵەتەكانە ئیترخۆتان ماندو نەكەن تەنها بڵێن خوا سەبوری ئەو دایك و باوكانە بدات كەمنداڵەكانیان لەپێش چاویان دەمرن و دەنگیان جگە لەخودا كەسیتر نایبیستیت”.
سیاسەتی جیهانی بۆ گەن بووە، كورد تەنها شتیك پیویستی پی بیت بۆ داهاتوو خۆ ڕیكخستنەوە و خۆ پڕچەككردنە نەك هیچی تر كەلێت قەوما بەس خۆت خاوەنی خۆتی دوای هەر ئەو بلاسخارتە دیت دەڵێت نەم ووت واتان بەسەر دێت لەجیاتی ئەوەی بڵێت نەكەن ئەوانیش مرۆڤن مافی ژیانیان هەیە .