دوای ئەوەی درۆنێك لە فڕۆكەخانەی سەربازی هەریر خرایە خوارەوە دژە تیرۆری كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە .
دوای ئەوەی لە چەندین كەناڵی جیاوە هەواڵی هێرش كردنە سەر فرۆكەخانەی سەربازی هەریر بڵاو كرایەوە كە هێزەكانی ئەمریكای لێیە، دژە تیرۆری كوردستان روونكردنەوەی بڵاو كردەوە كە تێدا هاتووە ” كاتژمێر 12:18 خولەكی ئەمڕۆ، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەیەكی چۆڵەوانی لە نزیك گوندی باتاسی سەر بە ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە”.
دژەتیرۆری كوردستان لە روونكردنەوەكەیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە ” درۆنەكە، هیچ زیانێكی گیانی و مادیی لێ نەكەوتەوە”.