دوای كۆبوونەوەیەكی دوور و درێژی شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارای حكومەتی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رایگەیاند ” كۆبوونەوەیەكی چوار سەعاتی بوو، بەڵام گرنگ بوو بۆ پێوەندییەكانی هەردوولا بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان.”
ئاوا شێخ جەنگی زیاتر گووتی ” كۆبوونەوەكە زۆر دۆستانە بووە و هەموو زانیاریی و داتایەكان دراوە بە وەزارەتی دارایی عێراق”.
ئاماژەی بەوەدا ” هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە مووچەی مووچەخۆران لە ململانێی سیاسیی دوور بخەینەوە و لەلایەن شاندی بەغداش تێگەیشتنی زۆر باش هەبوو بۆ ئەو داتایانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی كردووە”.
وەزیری دارایی بە راشكاوانە ئاماژەی بەوەدا ” هیچ رێگرییەك بۆ نەناردنی پارە لە بەغدا نەماوە و لە داهاتوو قسەی وردتر لەسەر چارەسەری مووچەی سێ مانگەكە دەكرێ”.