زاری کرمانجی:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوتۆشى ماتسومۆتۆ باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، گرنگيى سهقامگيريى سياسى و ئه‌منييان بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى و ژاپۆنى له عێراق، تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردۆتەوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئاراميى سياسى و ئه‌منى له عێراق پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى بڕه‌خسێت و زياتر بره‌و به چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسيان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه كرد كه كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه و مووچە و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.