زاری كرمانجی – سۆران :
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیانداروێكدا پێشبینی كەش و هەوای 24 كاتژمێری داهاتوو دەخاتە ڕوو و هێما بۆ ئەوە دەكات سبەی پێنجشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2023، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم و چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ڕاگەیاند” ئاسمان بۆ سبەی پێنجشەممە نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك باران بارین دەست پێ دەكات “.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەوەشی خستە ڕوو كە پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی لە ئیدارەی سۆران 27 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی دەبێت .