زاری كرمانجی :
لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لە بارەی مامەڵەی فاستپەی فەتوای دەركرد و ڕایگەیاند:” سەبارەت بە فرۆشتن و كڕینی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت و پرۆگرام و به‌رنامه ئەلیكترۆنیهكان له‌م سیسته‌مه‌دا، چ له ڕێگه‌ی وه‌كیله‌كانه‌وه بێت له‌ڕێی ئامیره‌كانیانه‌وه، یان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی جزدانی به‌كاربه‌رانه‌وه بێت تا چەند دروستە؟ ئایا ته‌حویل كردنی پاره له ئامێری وه‌كیله‌كانه‌وه بۆ جزدانی به‌كاربه‌رانی فاستپەی به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره‌ی دیاریكراو، یان ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ی كۆمپانیا ده‌یدات به وه‌كیله‌كانی، کە ده‌چێته خانه‌ی ده‌ڵاڵی و هاندان له‌سه‌ر ڕاكێشانی به‌كاربه‌ری سیسته‌مه‌كه تا چەند شەرعیە؟
لە ڕوون كردنەوەی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستاندا، هاتووە، سه‌باره‌ت به فرۆشتن و كڕینی كارتی مۆبایل وئینته‌رنێت و پرۆگرام و به‌رنامه ئەليكترۆنیه‌كان له‌م سیسته‌مه‌دا، چ له ڕێگه‌ی وه‌كیله‌كانه‌وه بێت له‌ڕێی ئامیره‌كانیانه‌وه یان ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی جزدانی به‌كاربه‌رانه‌وه بێت ئه‌نجومه‌ن پێی وایه، دروسته و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه چونكه ده‌چێته چوارچێوه‌ی مورابه‌حه‌ی شهرعییهوهو ته‌نها كڕینی كاڵایه نه‌ك پاره.
سه‌باره‌ت به ته‌حویل كردنی پاره، لیژنەی فەتوا، ئاشكرای كرد:” دوای په‌یوه‌یوه‌ندی كردنمان به سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیاوه له هه‌ولێر له 22/2/2022 بۆمان ڕوون بووه‌وه كه دوو جۆر ته‌حویلیان هه‌یه: یه‌كه‌م: ته‌حویل كردنی پاره له جزدانی كه‌سێكه‌وه بۆ جزدانی كه‌سێكی دیكه، كۆمپانیا له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕێك پاره له جزدانی كه‌سی ته‌حویل كار ده‌بڕێت كه به‌ڕێژه‌ی (2,5%) واتە لە سەدا دوو دینار‌و نیوە، ئه‌م لێبڕینه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌ركی عموله‌ی ته‌حویل كردن‌دا كۆمپانیا له جزدانی ته‌حویل كار كه‌می ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا پێی وایه ئه‌م حاڵه‌ته هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا نییه چونكه:
أ. بڕی داشكێنراو دیاره (الأجرة معلومة) بۆیه غهرهر و نه‌زانراوی دروست نابێت و فێڵ ڕونادات.
ب. ده‌مه‌و ده‌ست تهحویلهكه ڕوده‌دات و له‌مه‌شدا ده‌ستاو ده‌ستی (تقابض) حوكمی ڕویداوه.
ج. ته‌حویل كردنه‌كه به هه‌مان جۆری پاره كه ته‌حویل ده‌كرێت و له یه‌ك كاتیش‌دا (حلول) په‌یدا ده‌بێت
كه ئه‌مانه كۆی ئه‌و مه‌رجه شهرعیانهن كه پێویسته له ته‌حویلی بانكیدا بێنه‌دی كه بووه‌ته پێویستییه‌كی ژیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، و ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش ده‌لكێنرێت به ته‌حویلی بانكییه‌وه لهدروستیدا كه وه‌رگرتنی عموله‌یه‌كی دیاری كراوه‌و ده‌چێته خانه‌ی كرێ یان وه‌كیل گرتن به كرێ (الإجارة، أو الوكالة بالأجر).
جۆری دووهه‌م: كۆمپانیا بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ بڕێك پاره ته‌حویل ده‌كات بۆ جزدانی كه‌سێكی تر له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌ك كۆمپانیا ڕونیان كرده‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نابڕێت، بۆیه هیچ گرفتێكی شه‌رعی تیادا نییه.
وه سه‌باره‌ت به ته‌حویل كردنی پاره‌ی له ئامێری وه‌كیله‌كانه‌وه بۆ جزدانی به‌كاربه‌رانی به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره‌ی دیاریكراو ئه‌مه‌یش دروسته به‌مه‌رجێك بڕه‌كه دیار بێت، و ئێمه وا به‌باشتر ده‌زانین به جودا له بری ئه‌ركی ته‌حویل كردنه‌كه دوای ته‌حویل كردنه‌كه وه‌ربگیرێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ی كۆمپانیا ده‌یدات به وه‌كیله‌كانی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد دروسته‌و ده‌چێته خانه‌ی سهمسهرهو ده‌ڵاڵی و هاندان له‌سه‌ر ڕاكێشانی به‌كاربه‌ری سیسته‌مه‌كه، چونكه ئه‌م كاره له‌سه‌ر شێوه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕیبهوی نییه، نه ڕیبای زیاده‌یه‌و نه ریبای قهرزهو نه ڕیبای ده‌سته (ربا الفضل، ربا النسیئة، ربا الید) و ته‌نها ئه‌و زیاده‌یه وه‌ك دیارییه‌ك و هاندانێك كۆمپانیا ده‌یدات به وه‌كیله‌كان له‌پای مامه‌ڵه كردن له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه.