پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانی بەخۆیەوە بینی بە بەراورد بە دوێنێ بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە هەروەها، تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش بەرزی و نزمیان بەخۆیەوە بینیووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 160,500هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 800 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 105,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.