حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی غەززە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تییدا ئەو هێرشە ئیدانە دەکات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی راگەیاندنێکی سەبارەت بە هێرش بۆسەر نەخۆشخانەی غەززەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند” حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن”.
لە بەشێکیتری راگەیاندنەکەدا هاتووە” دوپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانییان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان”.
شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتەبەری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، دەستی پێکرد کە تائێستاش بەردەوامە و بە هەزاران کەس کوژراو یان برینداربوون یان بەدیل گیراون و کاردانەوی وڵاتانی جیهانی بەدواوە بووە.