زاری كرمانجی :
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیامێكدا تكا لە باوەڕداران و بێ باوەڕان دەكات چیتر هێماكانی هاتوچۆ نەكەنە شوێنی ململانەیی خۆیان و داوایان لێ دەكات ئەو شەڕە رابگرن.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا هیوا دەخوازێ چیتر شەڕی باوەڕداران و بێ باوەڕان لەسەر هێماكانی هاتوچۆ یەكلایی نەكرێنەوەو چیتر باوەڕداران لەسەر هێماكان زیكرەكان نەنوسن و كەسانی بێ باوەڕیش نەچن بە بۆیەیی رەش بیسڕنەوەو دەڵێ : ” ئەو هێمایانە زمانی بێ دەنگی هاتوچۆن و پەیامەكان دەگەیەنن بەشۆفێران و بەكارهێنەرانی رێگاوبانەكان، نابێت بۆ هیچ مەرامێكی ترو هیچ پەیامێكی تر بەكاربێن”.
نووسینی سەر هێماكانی هاتوچۆ، تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێری ناچاركردووە هەمیشە چاودێری هێماكان بكەن و بیانگۆڕن.