زاری کرمانجی-رواندز
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند ” پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی نێوان بێخاڵ – گەلی عەلی بەگ لە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە درێژایی 1 کیلۆمەتر بە گوژمەی (٩٦،٣٠٥،٠٠٠) دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت.