حوسێن محەمەد، بەرێوەبەری خۆراکی ئیدارەی سۆران لەمبارەوە رایگەیاند” ئەو خێزانانەی لە مانگی 5ی ئەمسال بەهۆی دیجیتاڵکردنی پسولەی خۆراک مامەلەکردنی راگیرا بوو، لە بەیانییەوە دەتوان سەردانی بنکەی خۆراکی سۆران بۆ رایی کردنی مامەلەکردنیان”.
زیاتر گووتی” بەهۆی دواکەوتنی بە دیجیتال کردنی پسولەی خۆراک کە پێ دەچیت چەند مانگێکی دیکە بخایانیت، لەسەرووی خۆمانەوە ئاگادار کراینەوە کە لە قۆناغی یەکەم تەنیا مامەلەی لە دایکبوون رایی دەکرێت بۆیە لە کاتژمێر 8 بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆ لە خزمەتی هاووڵاتییان دادەبین”.