د. ئازا – زاری کرمانجی:
بڕیار وایە لە ٢٠٢٣/١٢/٢٠، لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی لەش جوانی و لەش ڕێکی کوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاڵەوانیەتی لەش جوانی بۆ یاریزانەکانی هۆڵ و یانە وەرزشییەکانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە سەرپەرشتیارانی ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یاریزانە براوە و سەرکەوتووەکان دیاری گران بەها و بەنرخیان ئامادە کردووە.