شەهلا رەشید-زاری كرمانجی
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان ئاشكرا دەكات” دایكان دڵخۆش نەبن بەوەی كە منداڵەكەیان كاتێك نان دەخوات و ڕاستەوخۆ دەخەوێت، چونكە ئەمە مەترسیدارە بۆ خودی منداڵەكە.
د. كاوە عومەر، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” كاتێك منداڵێك خواردن دەخوات و ڕاستەوخۆ دەخەوێت، دەبێ دایكان بزانن ئەمە مەترسیدارە و گرفت دروست دەكات لە گەشەی منداڵەكە و كورتەباڵا دەردەچێت، كە چی دایكان وا دەزانن ئەمە شێوازێكی پشوودانە بۆ منداڵەكە هەم تێربووە و هەمیش خەوتووە.
ئەم پزیشكە ئاشكراشی كرد” منداڵ كاتێك دوای خواردن ڕاستەوخۆ دەخەوێت، كورتەباڵا دەردەچێت، چونكە كاتێك خواردن دەخوات شەكرەكەی بەرز دەبێتەوە و هۆڕمۆنی گەشەكردنیش دژی شەكرەیە بۆیە ئەم گەشەكردنە دەوەستێت، دەتوانن دوو كاتژمێر پێش خەوتن خواردن بدەنە منداڵەكەتان، بەڵام پێش خەوتن تەنها دەتوانن ئاوی پێ بدەن.