پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند ” لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر شیری قوت و دا گرتووە، لەم بارەیەوە زانیاری پەیوەست بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددە خۆراکیە ماوەبەسەرچووە دەخرێتەڕوو”.
فەرزەنگ ئەحمەد لاوکە، ئەوەشی خستەڕوو: ” بەیانی کاتژمێر 11 سەرۆکی لیژنەی ئابووری قسە لەسەر چۆنیەتی دەستبەسەرداگرتن وردەکاری لەسەری بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرا دەكات، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی دیانا .”