پشتیوان كەریم- سۆران:
لەبارەی هەبوونی متمانەی هاووڵاتییان ودانانی پارە لەبانكە حكوومییەكان، بەڕێوەبەری بانكێك ئاشكرای دەكات ” بەشی زۆری هاوڵاتییان متمانەیان بەبانكەكان هەیە.
خەدیجە عەلی عەزیز، بەڕێوەبەری بانكی ئازادی، لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ژماریهكی باشی خەڵك متمانەی تەواوی بەبانك هەیە پارەكانیان لە بانك دادەنێن”.
گووتیشی: ” بەشێكی زۆری هاووڵاتییان پارەكانیان لە بانك دادەنێن و متمانەی تەواویان هەیە، لە بری ئەوەی پارە لەماڵەكانیان بێت لە بانك دای دەنێن و بە پارێزراو تر دەیزانن.

































































