پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” ژمارەیەك موڵکی کارت لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەن، نووسراومان ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە، تا ئەوانیش بەرزی بکەنەوە بۆ نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت تا بڕیاری تاپۆکردنیان بدرێت.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران هێمای بۆ ئەوەشکرد: موڵکە کارتەکانی سنووری بەڕێوەبەرێوەبەرایەتیمان ئەوانەی قەزاکانی سۆران، ڕواندز، خەلیفان بوون کەژمارەیەک مووڵکن وەک قەرەبوو بەخەڵکەکە درابوون یا ئەو زەویە کارتانەی کاتی خۆی کڕین و فرۆشتنی پێکراوە کارتیان هەبووە دوای گرتنەبەری ڕێکار لەئەنجوومەنی وەزیران بەدڵنیایی ئەوانیش تاپۆ دەکرێن”.
ئەمە لەکاتێک دایە، دوێنێ دووشەمە وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار ئاماژەی بەوەدا لەسنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 10هەزار زەوی کارت تاپۆ بكرێن”.