شەهلا رەشید-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، ئاشكرای كرد” هیچ پەتایەكی مەترسیدار نییە كە ببێتە هۆی ترساندنی خەڵك، هەروەها ئەو نەخۆشییانەی كە زۆر بەربڵاون و ساڵانە خەڵك تووشی دەبن پەتا وەرزییەكانن.
د. كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لەكاتی گۆڕینی وەرزەكان زۆربەی جار خەڵك تووشی نەخۆشی كۆلێرا و پەتا وەرزییەكان دەبن، بەڵام ئەمەش بەهۆی گۆڕینی كەش و هەوایە و كاتێك سارد یاخود گەرم دەبێت، ساڵانە ئەم حاڵەتانە دێنە پێش كاتێك كەش و هەوا بە تەواوی گۆڕانكاری بەسەردا هات ئەم پەتایە نامێنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو” تووشبوونی نەخۆشی كۆلێراش زیاتر بۆ ئەو كەسانە مەترسیدارە كە كێشەیان هەیە لە گورچیلەكانیاندا، یان ئەوانەی كە بە تەمەنن و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هەر بۆیەش باشترە ئەو جۆرە كەسانە لەژێر چاودێری پزیشكدا بن بۆ ئەوەی زووتر چارەسەر وەرگرن”.
دەشڵێت: ” ئەوانەی كە ئاسایین و هیچ نەخۆشییەكیان نییە، دەتوانن لە ماڵەوە خۆیان چارەسەر بكەن و ئاوی زۆریش بخۆنەوە ئەوا زوو چارەسەر دەبن.