زاری كرمانجی-سۆران
بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دیاریكردنی ڕێژەی كرێكارانی بیانی و خۆماڵی لە پرۆژەكانی كەرتی تایبەت و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوێنێ دووشەممە بە سەرپەرشتیی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٧٢ تایبەت بە دیاریكردنی ڕێژەی كرێكارانی بیانی و خۆماڵی لە پرۆژەكانی كەرتی تایبەت و بڕیاری ژمارە ٩ ی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو”.
گووتیشی: ” كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران حەكیم تێلی و قائیمقامەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوبەرە گشتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی بڕیاری ١٧٢ لە ئیدارەی سۆران ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێكی پێویست دركران بۆ جێبەجێكردنییان.