شەهلا رەشید-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كە تائێستا هاوبەشی ئاوییان تۆمارنەكراوە یان پێوەری ئاویان نەبەستووە پێویستە بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەن.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەو هاووڵاتییانەی پێوەری ئاو و تەوافەی تانكەریان نەبەستووە، یاخود هاوبەشی ئاوی تۆمارنەكراویان هەیە پێویستە بە زووترین كات تا كۆتای 31/10/2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بكەن بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەم بابەتانە، هەروەها جگە لەمانەش ئەوانەی لە ئاوێك زیاتریان هەیە لە ماڵان و تۆماریان نەكردووە پێویستە ئەوانیش لەم بەروارەدا سەردانمان بكەن”.
ئەوەشی خستەڕوو” هەر هاووڵاتییەك سەردانمان نەكات بۆ چارەسەركردنی ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردوون، ئەوا بە پێچەوانەوە رَێكاری یاسایی دەگرێتەبەر بەپێی یاسایی ژمارە 4ی 2021ی پاراستنی تۆڕی ئاو و ئاوەڕوو.