ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا سەرلەنوێ چەند سەنتێک گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینی.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٩ دۆلار و ٨٣ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ٨٩ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٩٠ دۆلار و ١٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٦سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.