پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” پڕۆژەی جۆراو جۆری ئاومان بەردەوامن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان.
ئەندازیار تەحسین سەعدولا، ئەوەشی خستەڕوو: ” زۆربەی ئەو پڕۆژانەی ئاو لە سنوورەكەمان بچوكن و لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن، بۆنموونە لە گەڕەکەکانی هەرێم و بەرگوان و شاوراوەو هاودیان و چەند شوێنێكی دیكەی سنوورەكەمان”.
گووتیشی: ” بۆ ئەم پڕۆژانە گوژمەی 150ملیۆن دینار تەرخانكراوە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.