كۆشكی سەرۆكایەتیی رووسیا هۆشداریی دروستبوونی شەڕێكی گەورە دەدات و رای دەگەیەنێت كە “ناوچهكه دهتهقێتهوه.”
شەوی رابردوو كۆشكی كرملین، لە ڕاگەیەنراوێكدا، جیهان ئاگادار كردەوە كە كێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو مەترسییەكی جددی دەڕوات و شەڕێكی گەورە دروست دەبێت و ناوچەكە دەتەقێتەوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووە ” كه فلادیمێر پۆتین، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەركۆماری ئێران و عەبدولفەتاح سیسی، سەركۆماری میسر و مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین و بەشار ئەسەد ، سەركۆماری سووریا، كردووە و هەمووان هاوڕابوونه لەسەر ئەوەی كێشەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و مەترسی هەیە ببێتە جەنگێكی هەرێمایەتی وێرانكهر”.