زاری كرمانجی-سۆران
لە رێوڕسمێكدا سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا و بەشی زمانی کوردی فاکەڵتی ئاداب لە زانكۆی سۆران، کتێبی (70) هەزار ئاشووری یان، بە خوێنەران ناساند.
بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ، کەسایەتی حزبی و حکومی و مەدەنی، ڕۆشنبیران و قوتابییان لە هۆڵی (بێشکچی) زانكۆی سۆران لە سیمینارێکی ئەکادیمیی و ئەدەبی. کتێبی (70) هەزار ئاشووریی وەرگێڕدراوی سەر هەردوو زمانەکانی (ئاشووری و کوردی) خرایە بەر دیدی خوێنەران”.
سەرەتا سەرۆکی سەنتەر (ایڤان جانی) پێشەکیەک لەبارەی کتێبەکە خستەڕوو، دواتر ( چاوهڕێ صاڵح) مامۆستای زانکۆ پوختەی ژیان و کارە ئەدەبییەکانی نووسەری کتێب (ولیەم سارۆیان)ی پێشکەش بە ئامادەبوانکرد.
ئەم کتێبە بە هەر (4) زمانەکانی (ئاشووری، کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی) خراووەتە نێو کتێبێکی قەبارە بچووک، بەڵکو زیاترین سوودی هەبێت بۆ ئەدەبناسان و خوێنەرانی ئەدەب.
لەگەڵ ئەوەی کە سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا زۆر ئەکادیمییانەو وشیارانە کار بۆ بەزیندوهێشتنی زمانی ئاشووری دەدات، بەگرنگیشی زانیوە کە ئاخیوەرانی زمانی کوردی ئاشنایی بە زمان، ئەدەب و مێژووی ئاشووری بکات و هەوڵیداوە هەمیشە ببێتە پردێک بۆ پەڕینەوەو لەیەکنزیکبوونەوەی نێوان زمان، مێژوو ئەدەبی پێکهاتەکانی ئەم هەرێمە”.
ههر یهك له د.ڕۆبین بێت شموئێل و مامۆستا نووری بێخاڵی كاری وهڕگێرانی ههردوو زمانی ئاشووری و كوردیان گرتووەته ئهستۆ، هەروەها بهڕێوهبهری گشتی دهزگای سهتهلایهتی كوردستان (نینوۆس نمرود) ئهركی بهچاپ گهیاندنی كتێبهكهی گرته ئهستۆ.
